جۆری وشە: ناو
واتا:
سندۆڵ: لە فەرهەنگی خاڵ دا
دۆڵی بەرد، کە شتی تێدا دەکوترێ
سندۆڵ: لە هەنبانە بۆرینە دا
کوردی: دەفری لە دار یان لە بەرد بۆ چەڵتووک و ساوار کوتان
فارسی: ظرف چوبی یا سنگی برای شالی و گندم کوبی [1]
واتای (برنجکوب) لە فەرهەنگی کاوە دا
1-دنگ؛ دنگ؛ دۆوڵ؛ دەسوسندۆڵ؛ دیبەک؛ دیبەگ؛ دینگ؛ دینگی چەڵتووک کوتان؛ سیرکۆ.
2-چەڵتووک کوت؛ دینگچی.
فارسی: برنجکوب
$سندۆڵ$
ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، بۆ کوتانی دانەوێلە بەکاردێ. لە مێژووی دێریندا، بۆ یەکەم جار لە کوردستان لە گوندەکانی بێستان سوور و چەرمۆدا کشتوکاڵ کرا. مێژووی درووستبوونی سندۆڵ بۆ سەردەمی شۆڕشی کشتوکاڵی و ئاشنابوونی مرۆڤ بە دانەوێڵە دەگەڕیتەوە. سندۆڵ لە تەواوی گوندەکانی کوردستاندا بوونی هەیە. لە فەرهەنگی کوردیدا، بەپێی ناوچەکان ئەم ناوانەی هەیە:
(سندۆڵ و بەردەسندۆڵ، جۆنی و بەردە جۆنی، دنگ و بەردە دنگ، دنگ و میل، هاون و دەست هاون، دۆڵ و مستوو، بەکرمانجیش پێی دەوترێ ژاو و ڕۆ). وەستایانی کارساز و دەست ڕەنگین، سندۆڵیان لە جۆرە بەردێکی پتەو و سەخت درووست کردووە کە لێی هەڵناوەرێ و ورد نابێ.
ئەم ئامێرە کەلەپورییە لە دوو بەش پێکدێ:
بەشێکیان پێی دەوترێ سندۆڵ: بەردێکی سەختی تەختی قورسە، ناوڕاستەکەی چاڵکراوە بە ئەندازەی پێنج شەش مست دانەوێڵە. بەشەکەی تریان پێی دەوترێ بەردە سندۆڵ: بەردێکی لوولەکی ڕەقی پتەوی لوسە، بە زۆری لە قەراغی چەم و ڕووبارەکاندا بوونی هەیە، نزیکەی دوو بست درێژە و پڕ بە لەپی دەستە، بۆ کوتانی دانەوێڵە بەکاردێ. لەگەڵ بەرەوپێشچوونی شۆڕشی کشتوکاڵیدا، لە هەندێ ناوچەی کوردەواردا، جۆرێکی تر سندۆڵ بەرهەم هات کە ئاویزان کرا بە ئاشی ئاوەوە، لەگەڵ چەرخی ئاوگەڕی ئاشەکەدا هەڵدەسوڕێ و دانەوێلە دەکوتێ. خانمانی کورد لە قۆناغی شۆڕشی کشتوکاڵییەوە، بە ئامێری سندۆڵ دانەوێڵەیان کوتاوە، بوونی سندۆڵ لە وڵاتی کوردەواردا، ئەو ڕاستیەمان پیشاندەدا کە گەلی کورد گەلێکی بە کەلتوور و دێرینی ناوچەکەیە و دەست ڕەنگینە و لەگەڵ سروشتی گەشەی کۆمەڵگەکەیدا بەرەوپیش چووە و کەلوپول و ئامێری بۆ سازکردووە. [2]
Let op: Kurdipedia wil van alle Koerdische dialecten alle woorden en zinnen verzamelen, help a.u.b. Kurdipedia.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 536 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!