بانگهێشت بۆ گشت ئەندامە بەڕێزەکانی #پەرلەمانی کوردستان#
دوای کۆبوونەوەی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان-عێراق و لەسەر داوای فراکسیۆنەکانی پەرلەمان، سەرۆکی یەکەم دانیشتن بانگهێشتی گشت ئەندامانی پەرلەمان دەکات بۆ تەواوکردنی بڕگەکانی بەرنامەی کاری دانیشتنی (دەسپێک)ی، ساڵی یەکەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان-عێراق، لە کاتژمێر (11)ی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 18/2/2019، تکایە لەکاتی دیاریکراودا ئامادە بن.
لەگەڵ ڕێزدا..
سەرۆکی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان-عێراق
#16-02-2019#
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 3,451 keer bekeken