نووسینی: موحسین گەردی
ئایینی عیسا لە نێوان قورئان و ئینجیلدا؛ لێکۆڵینەوەیەکی هزریی بەراوردکاری مێژوییە و لە 568 لاپەڕەی قەبارە 17\24 پێکهاتووە و کۆمەڵە بابەتێکی گرنگی لەخۆ گرتووە وەکوو: کەرتەیەک لە مێژووی بەنوو ئیسرائیل، چەمکی نەصرانییەت و مەسیحییەت، پوختەی خاڵی هاوبەشی نێوان ئیسلام و نەصرانییەت، باسی چەند کەسایەتییەک لە پێش لەدایکبوونی عیسا علیه السلام، لەخاچدان بەپێی چەند دەقێکی ئینجیلی بەڕنابا، سەرچاوەکانی بیروبڕوای مەسیحی، مەبەست لە باوک و کوڕ و گیانی پیرۆز لە لایەن مەسیحییەکان، سەرەتای گۆڕانکاری لە ئایینی مەسیحی، کۆڕە مەسکۆنییەکان، گرنگیی کۆڕەکان، ژمارەی کۆڕە گشتییەکان، ڕوکنەکانی نوێژ لە ئایینی مەسیحی، هاوسەرگیری و تەڵاق وچەندانی بابەتی دیکەی گرنگ کە لەم کتێبەدا هاتوون..[1]
Let op: Er is geen PDF-bestand in Kurdipedia voor dit boek beschikbaar, help Kurdipedia om dit bestand te verkrijgen! Boek verzenden Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 2,892 keer bekeken