زەید ئەحمەد عوسمان کەسایەتییەکی سیاسی و ڕۆشنبیری شاری #هەولێر# بووە.
لە ساڵی 1924 لە هەولێر لەدایک بووە
لە #17-09-1978# کۆچی دوایی کردووە و لە گۆڕستانی بنەماڵەکەی لە #باداوە# نێژراوە.
زەید ئەحمەد عوسمان لە ساڵی 1958 وەک نوێنەری هەولێر هەڵبژێردراوە، دوای کودەتای 1968 چووەتە ناو شۆڕشی ئەیلوول، جێگای متمانەی ڕێبەرایەتی شۆڕش بووە و بەشداری لەو شاندانە کردووە کە لەگەڵ حکوومەت وتووێژیان کردووە.
زەید ئەحمەد عوسمان ئەوەندە مرۆڤێکی تێگەیشتوو و چالاک بووە کە تەنانەت باڵیۆزخانەی ئەمریکاش ستایشی کەسایەتی بەرزی کردووە.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەیرووت لە بەڵگەنامەیەکی نهێنیدا لە ساڵی 1969 دەربارەی زەید ئەحمەد عوسمان دەڵێت:
(زەید عوسمان کە تەمەنی نزیکەی 47 ساڵە، پێش لە شۆڕشی کورد لە زانکۆی قاهیرە خوێندوویەتی و پاش ئەوە کاری یاسایی کردووە لە بەغدا. لە ساڵی 1966 یارمەتیدەر بووە بە ئامادەکردنی ڕەشنووسی ڕێککەوتننامەی کورد و حکوومەتی ئێراق لەلایەن سەرۆک وەزیران بەزاز. زەید عوسمان خۆی دەڵێت: بەهۆی چالاکی سیاسی 5جار لە بەغدا خراوەتە بەندیخانە. دوای ڕووخانی حکوومەتەکەی بەزاز و دوای تێکچوونی نێوان بارزانی و حکوومەتی ئێراق لە 1968 زەیدی ناچاربووە لە بەغدا هەڵبێت. لەو کاتەوە زەید عوسمان لە بارەگای سەرکردایەتی بارزانی دەژی و زۆربەی جاران وەکوو لێژنە دەچێتە دەرەوەی ئێراق. زەید عوسمان پاش ڕێککەوتننامەی ئاداری 1970ی نێوان بارزانی و حکوومەتی ئێراق نەچووەتە لای بنەماڵەکەی لە بەغدا چونکە متمانەی بە ڕژیمی بەعس نەبووە. زەید عوسمان هەرچەند کە زۆر شارەزای زمانی ئینگلیزییەوە و بە ڕاستی بە سەر ئەم زمانەدا زاڵە بەڵام مرۆڤێکی بە شەرم و حەیایە و لە قسەکردندا بەتەواوی مرۆڤ بە قەناعەت دەگەیەنێت. زەید عوسمان لایەنگری شێوە ژیانێکی دیموکراتانەیە وەک ئەوەی لە ئەمریکادا هەیە) (باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەیرووت). [1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 1,429 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!