به - تا-يەکی نۆزدە ڕەمەزان-ان دەخوات.
لەرز و تا نەخۆشيەکی درم و کوشندەيە و هەر کەسێک دووچاری بێت ئەوا يەکسەر دەيخاتە سەرجێ و لەسەر جێش کورد ووتەنی(حەجمانی نی يە- يان نابێت) کەسێکيش هێندە نەخۆش بێت خوای گەورە لە مانگی(ڕەمەزان) دەيبەخشێت و دەتوانێت ئه و ڕەمەزانەی تايەکەی گرتووە(فيديە) بدات لە بری(بەرۆژوو) نەبونەکەی، هەندێ مرۆف باوەڕدارييەکەی بەهێزە و سەباری ئه و نەخۆشيانەش هەندێک لە ڕۆژەکانی ئه و مانگە هەر بەرۆژوو دەبێت، لەبەرامبەريش خەڵکانێک هەن ناتوانن لە ڕۆژانی ئاسايی و لەشساغی دا بەرۆژوو بن، ئينجا ئەگەر(عوزر)ێکيان هەبێت ئەوا باشترين ئيشی لەسەر دەکەن و کورد ووتەنی(مام ڕەمەزانەکەی لەسەر دەخۆن)
ئەم ئيديۆمە بۆ کەسێکی بێ توانا و بێ باوەڕ و بێ سەليقە و ترسنۆکيش بەکاردەهێنرێت کە بيانوی بچوکيش گەورە دەکات بۆ ئەنجام نەدانی کارێک يان خۆ لێ دەربازبوونی بۆيە بە تەوس-ەوە پێيان دەوترێت(به - تا-يەکی نۆزدە ڕەمەزان-ان دەخوات.) يان دەوترێتريش(بە پخەيەک حەوت مەنجەڵە شير-ان دەڕژێنێت-دەڕشێنێت)
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 686 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!