بەمەبەستی بەشداریکردن لە مەراسیمی سوێند خواردنی سەرۆکی نوێی هەرێم بە سەرۆکایەتی وەفدێکی باڵای عیراق کە پێکهاتوون لە سەرۆکی حکومەتی ئیتحادی و سەرۆکی پەرلەمانی عیراق و وەزیرو پەرلەمانتاران و ڕاوێژکاران سەرۆک #بەرهەم ساڵح# سەردانی پایتەختی هەرێم دەکات و لە فڕۆکەخانەی #هەولێر# بەپرۆتۆکۆڵی فەرمی پێشوازی لە سەرۆک کۆمارو وەفدی یاوەری دەکرێت.
کوردستانێکی بەهێز لە عیراقێکی دەستوریدا تێزی سەرۆکی وڵاتە.
ئەم سەردانە کاریگەری ئیجابی لە ڕەواندنەوەی کێشە سیاسیەکان دەبێت و سەرەتایەکی باش و دەرفەتە بۆ چەسپاندنی سیستەمی پەرلەمانی لە کوردستاندا کە سەرۆکی هەرێم لەبەردەم پەرلەمان سوێندی یاسایی دەخوات.
هەروەها لە چارەسەری گرفتی نێوان هەروو حزبی باڵای کوردستان یەکێتی و پارتیش کاریگەری ئیجابی هەبووه و دەبێت.سیاسەت پێویستی بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندیە باڵاکانه و ڕەواندنەوەی گرژیەکان خزمەت بە قوت و ژیانی خەڵکی کوردستان دەکات.
بە گیانی بەرپرسیارێتیەوە سەرۆک کۆمار وەک هەوێنی یەکڕیزی دەڕوانێتە هەستیاری بارودۆخەکە لە دروستکردنی گوتاری هاوبەشی عیراق بەهەرێمیشەوە.
لەبەرامبەر دۆخی ئاڵۆزی ناوچەکه و بونیادنانی دەوڵەت و بە دوورگرتنی لە مەترسی و ململانێ نەخوازراوەکان.
#سالار مەحمود#
راوێژکاری سەرۆک کۆماری عیراق
#09-06-2019#
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 1,385 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!