$باشووری کوردستان$
- دوای ئەوەی سێ پێشمەرگەی هێزی زێرەڤانی لە کاتی گەڕانەوەیان لە #هەولێر#ەوە بۆ #دهۆک# بێسەروشوێن بوو، باوکی یەکێک لە دەستگیرکراوەکان ئاشکرایدەکات کوڕەکەی لەلایەن #حەشدی شەعبی#ەوە لە #موسڵ# دەستگیرکراوە.[1]
- شەوی ڕابردوو، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراوی چەتەکانی #داعش#، لە سنوری شارۆچکەی #خانەقین# 3 سەربازی سوپای عێراق کوژران و فەرماندەیەک و 3 سەربازی دیکەش برینداربوون.[2]
- بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری #سلێمانی# چوارەمین پێشانگای هونەرمەند دانا ڕەشید مەڵکەندی دەکاتەوە.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- سوپای داگیرکەری تورک وچەتەکانی لە #عەفرین# دە هاووڵاتی عەفرینیان ڕفاند. لە دوومانگی ڕابردوودا زیاتر لە 500 کەس ڕفێندراون. ناوی ئەوکەسانەی کە ڕفێندراون بریتین لە، نەبیح خەلیل ئیجلێ55 ساڵان، هاوسەری هاووڵاتییەک بەناوی هورۆ مەنان عوسمان، لەتیفە 35ساڵ تەمەن، مولێدا عەبدولڕەحمان خەلیل، ویدات وەقاس، ئەمیرە شەهمێ، عەدنان عومەرمەجید و دایکی فەهیمە 50ساڵ تەمەن، حەسەن ئەحمەد و دایکی بەناوی زەینەب.[2]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 4,964 keer bekeken