$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ئەفشار فەتحی، کوڕی ئەحمەد، خەڵکی گوندی تەنگیسەری سەر بە ژاوەرۆی شاری #سنە#، لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە، بە 6 ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.[4]
- کاسبکارێکی کورد بە ناوی ئیدریس وەیسی، کوڕی عەزیز، خەڵکی گوندی گردەشەیتانی شاری #پیرانشار#، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، گیانی لەدەست دا.[4]
- شوانێک بەناوی جەعفەر ئەحمەدی دانیشتووی گوندی تورشئاوا-ی سەربە شارۆچکەی خوی، بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران ڕاستەوخۆ گیان لەدەست دەدات.[3]
$باشووری کوردستان$
- لە بارەگای #حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان# لە شاری #کەرکووک# حزبە کوردستانییەکان لەسەر ئاستی ڕاگەیاندنی حزبەکان کۆبوونەوە بۆ ڕێکەوتن لەسەر میکانزمی کارکردنی ڕاگەیاندنی حزبەکان لەکاتی بانگەشە کردن بۆ لیستە هاوبەشەکەی حزبە کوردستانیەکانی شاری کەرکووک.[1]
- دوای دیاریکردنی 3ی ئاب وەک ڕۆژی کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزدی لەلایەن پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ زیندووڕاگرتن و ڕێزلێنان لە قوربانییەکان، بڕیارەکەی واژۆکرد و 3ی ئابی وەکو ڕۆژی کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزدی ناساند.[2]
- پۆلیسی #دهۆک# ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە گوندی مەغارەی سەر بە شارەدێی قەسرۆک لە شارۆچکەی شێخان ی سنوری پارێزگایی دهۆک، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، پیاوێکی 50 ساڵ هاوسەرەکەی خۆی و پیاوێکی دیکەی کوشتووە.[3]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 9,193 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!