$باکووری کوردستان$
- لە ناوچەی ئۆمەریان لە نێوان ستەور و نسێبین-ی مێردین ئەو ئاگرەی لە ڕۆژی 7ی ئەیلول / 16ی خەرمانانەوە لەلایەن سوپای تورکەوە بەردراوەتە دارستانەکانی ئەو ناوچەیە تا ئێستا بەردەوامە. دوای 2 ڕۆژ لەو ئاگرکەوتنەوەیە، بۆ جارێکیتر ئەو سوپا داگیرکەرە ئاگری لە چەند شوێنێکی تری دارستانەکانی ئەو ناوچەیە بەردایەوە.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/362616/0007.JPG=KTML_ImageCaption_Title=سوپای تورکی داگیرکەر دارستانەکانی ئۆمەریانی مێردین دەسوتێنێت=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=سوپای تورکی داگیرکەر دارستانەکانی ئۆمەریانی مێردین دەسوتێنێت=KTML_ImageCaption_End=
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی دلێر نەسری خەڵکی گوندی #تەنگیسەر# و دانیشتووی شاری #سنە#، لە شوێنی کارەکەی لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر بە ئیتلاعاتی سپای پاسداران، دەسبەسەر کرا.[5]
$باشووری کوردستان$
- بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی #هەولێر# سەبارەت بە هێرشکردنە سەر بارەگای #بەرەی تورکمانی# لە هەولێر ڕایگەیاند ڕووداوەکە بەهۆی دەمەقاڵێی نێوان شۆفێرێکی تەکسی و پاسەوانی بەردەم بارەگای بەرەی تورکمانی بووە کە ویستوویەتی ئۆتۆمبێلەکەی لەبەردەم بارەگای ئەو حیزبە ڕابگرێت.[2]
- #وەزارەتی ناوخۆ#ی عێراق داوا دەکات عەمید #سەرحەد قادر# پەیوەندی بە پۆلیسی #کەرکووک#ەوە بکات و دەستبەکار بێتەوە.[2]
- ئەمشەو کاتژمێر 10:00 هێرشی چەکداریی کرایە سەر خاڵێکی سەربازیی #حەشدی شەعبی# سەر بە لیوای 23 لەنزیک ناوچەی باوەمەحمود لە شارۆچکەی #خانەقین#-ی سەر بە پارێزگای دیالە، لەئەنجامدا چەکدارێک کوژرا و دوانی دیکە برینداربوون. دوابەدوای ئەو هێرشە بۆمبێکی چێندراو لەسەر ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرێک لە گوندی شێخ مەهدی لەنزیک باوەمەحمود تەقییەوە، جگە لە زیانی مادیی کە بەر ئۆتۆمبێلەکە کەوت، هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبوو. هەورەها، بەپێی وتەی دانیشتوانی گوندی دەکەی مەلا حەمید لە باکوری خانەقین، هەر ئەمشەو نزیک کاتژمێر 11 گوللە هاوەنێک کەوتووەتە ناو تەویلەیەکی ئاژەڵ و زیانی لێکەوتووەتەوە.[4]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/362616/0008.JPG=KTML_ImageCaption_Title=#گەرمیان#، فیلمی پەیکەری دڵ نمایش دەکرێت=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=گەرمیان، فیلمی پەیکەری دڵ نمایش دەکرێت=KTML_ImageCaption_End=
- بۆجاری یەکەم لە شارۆچکەی #کەلار# لە هۆڵێکی ئامادەکراو بۆ سینەما، فیلمی سینەمایی کوردی #پەیکەری دڵ# بە ئامادەبوونی دەرهێنەر و ئەکتەرانی فیلمەکە نمایشکرا و بینەرێکی بەرچاو پێشوازییان لێکرد.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ئەنتۆنیۆ گۆتێرەس سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی #نەتەوە یەکگرتووەکان# ڕایگەیاند، 'کۆمیتەی نووسینەوەی دەستووری بنەڕەتیی سوریا دامەزراوە'. 30 حیزب و لایەنی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەوبارەیەوە ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند: ئێمە لە نووسینەوەی دەستوورێکی بنەڕەتیدا بەشدار نەبین ئەو دەستوورە قبوڵ ناکەین.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- گوتارەکەی سەرۆککۆماری تورکیا لە 74ەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کە تێیدا هێرشی کردە سەر سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و بە داگیرکردنی خاکی فەڵەستینییەکان تۆمەتباریکرد، کاردانەوەی لێکەوتەوە. دوای کەمتر لە کاژێرێک، بنیامین نەتەنیاهوو لە هەژماری خۆی لە توویتەر وەڵامی ئەو گوتانەی #ڕەجەب تەیب ئەردۆغان#ی دایەوە و ڕایگەیاند ئەو کەسەی کە لە درۆکردن ناوەستێت لەبارەی ئیسرائیل، کوردەکان لەنێو خاکی خۆی کۆمەڵکوژدەکات و کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان ڕەتدەکاتەوە، ئێستا نابێت هێرشبکاتە سەر ئیسرائیل.[3]