لە پەیامێکیدا #قوباد تاڵەبانی# جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یادی دامەزراندنی #پارتی دیموکراتی کوردستان# دەکات.
بەڕێز کاک #مەسعود بارزانی# سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
بەڕێزان جێگری سەرۆک وئەندامانی مەکتەبی سیاسی وسەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان
سڵاوێکی گەرم..
بەبۆنەی حەفتاوسێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابتان وکادر و ئەندام و لایەنگرانی پارتی دەکەین، بەهیوای ئەوەی کاروانی دورودرێژی خەباتی حیزبەکەتان و هێزە سیاسییە نیشتمانییەکانیتری کوردستان سەرەنجام ببێتە هۆی سەرفرازی نەتەوەی کورد کە ئامانجی لەمێژینەی گەلەکەمانە.
ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پارتی هاوکاتە لەگەڵ سەرەتای قۆناغێکی نوێ، کە دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمە، ئەم کابینەیەش بەردەوام بوونی چاکسازی و خزمەتکردنی باشتری خەڵکی کوردستانی کردۆتە پێشەنگی کارەکانی خۆی و لەپێناو بەدیهێنانی ئەم ئامانجه و بەرەنگاربونەوەی مەترسییەکانی سەر گەلەکەمان بەتایبەت لە #کەرکووک# و ناوچە جێناکۆکەکان، پێویستمان بە هاوئاهەنگی هەموو لایەنە سیاسییەکانە و پارتیش لەم قۆناغە ئەرکی قورسی لەسەر شانە بۆ نزیکبونەوەی زیاتری حیزبەکان و کوردستان کە خاک و نیشتمانی هەموومانە ئەمەمان لێ دەخوازێت.
دووبارە 16 ئاب پیرۆزبێت و سڵاو بۆ ئاهەنگگێڕانی ئەم یادە.[1]
قوباد تاڵەبانی