شاندیک لە کەتەلۆنیاوە کە لە چوار کەس پێکهاتبوون سەردانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی-یان لە مەخمور کرد.
ئەمڕۆ شاندێک کە لە ئەندامێکی پارتی SUP، چالاکوانێک، چالاکوانێکی بواری ژینگە و پارێزەرێکی هەرێمی کەتەلۆنیایی وڵاتی ئیسپانیا پێکهاتبوون سەردانی کامپی پەنابەرانی مەخموریان کرد و لەلایەن ڕێکخراوی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کامپەکە، ئەنجومەنی عەشتار و ئەنجومەنی #مەخموور# پێشوازییان لێکرا.
شاندەکەی کەتەلۆنیا لە گەڵ ئەندامانی ڕێکخراوی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کامپەکە لەسەر مێژوو، سیستمی کامپەکە، پەنابەری، هێرشەکان و گەمارۆی سەر کامپەکە گفتۆگویان کرد.
دوای ئەوە شاندەکە سەردانی ئەنجومەنی عەشتاریان لە کامپەکە کرد، پاشان بۆ ئەوەی چاودێری دۆخی کەمپەکە بکەن بەناو کامپەکەدا گەڕان.
شاندەکە پێکهاتبوون لە خاڤیر زرۆز ئەندامی پارتی SUP، ئەولاڤا ڕەکوانت، ئەبوکات ئاندرێا کۆنت و ژۆزف سۆکات کە چالاکوان، پارێزەر و ژینگەپارێزن.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 2,063 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!