$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- شەوی ڕابردوو لە شاری #سەقز#ی سەربە پارێزگای #سنە#، لەلایەن دوو کەسەوە #تێزاب# کراوە بە سەر دایک و کچێکدا. بەپێی هەواڵێکی هرانا، ئەو دایک و کچە لە شەقامی سەعدی لەلایەن دوو کەسی نەناسراوەوە کە لەسەر ماتۆڕسکیل بوون، لە پشتەوە تێزابیان پێدا کراوە.[4]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/374863/0021.JPG=KTML_ImageCaption_Title=هادی حەسەنی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=هادی حەسەنی=KTML_ImageCaption_End=
- #کۆڵبەر#ێکی کورد بە ناوی هادی حەسەنی کوڕی عوسمان، تەمەن 19 ساڵ و خەڵکی ڕەبەت، بوو بە قوربانیی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان.[5]
- هێزە ئیتلاعاتییەکان بە هێرش کردنە سەر ماڵی کەسیی سێ چالاکی فەرهەنگیی کورد بە ناوەکانی سۆهراب مورادی، داریووش مورادی و ئەحمەد بەساتی و پاش پشکنینی ماڵەکەیان، ئەوانیان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە. سۆهراب و داریووش مورادی لە ئەندامی دەستەی نووسەرانی ماڵپەڕی هەسارەن و ئەحمەد بەساتی لە شاعیرانی خەڵکی شاری شائابادی #کرماشان#ە و هەتا ئێستا چەندین بەرهەمە شێعریی ئەو شاعیرە چاپ و بڵاو کراوەتەوە.[5]
$باشووری کوردستان$
- ژنێکی گەنج لە #شارەزوور# بە ناوی (خ ی ع)، کە تەمەنی 23 ساڵە، بەهۆی سووتانەوە گیانی لەدەستدا، کە بانگەشە دەکرێت خۆی سووتاندبێت.[1]
- هێزەکانی لیوای 16 و 5ی سەر بە #وەزارەتی پێشمەرگە# لە دەوروبەری #کوڵەجۆ# ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ ئەو ناوچانە دەستپێکرد کە گومان دەکرێت چەکدارانی #داعش# خۆیان لێ حەشار دابێت.[2]
- زیندانیانی سیاسی لە #قەڵادزێ# گردبوونەوە و بەیاننامەیەکیان ئاڕاستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پەرلەمان کردو داوایان کرد، بەناوی پرۆژەی چاکسازی مافەکانیان لێ زەوت نەکرێت.[3]
- ئەمڕۆ لە هۆلی سەعد عەبدوڵا لە شاری #هەولێر#، کۆنفرانسی ڕاگەیاندنی پلانی گۆڕینی هەڵسوکەوت بەمەبەستی نەهێشتنی #خەتەنە#کردنی مێینە، لە هەرێمی کوردستان لە ژێرناونیشانی (کۆمبی پلان) بە پێشەنگایەتی سندوقی #نەتەوە یەکگرتووەکان# بۆ پەرەپێدانی دانیشتوان و ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان بەڕێوەچوو، تێیدا بڕیاری هەڵمەتێکی 18 مانگی بۆ نەهێشتنی خەتەنەکردنی مێنە درا.[4]
- شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراقی ئەمڕۆ ڕایگەیاند: دوو ئەندامی پۆلیسی فیدراڵی عێراق لە شاری #کەرکووک# لەلایەن چەکدارانی داعشەوە کوژراون.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/374863/0009.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لە قەڵادزێ زیندانیانی سیاسی گردبوونەوە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لە قەڵادزێ زیندانیانی سیاسی گردبوونەوە=KTML_ImageCaption_End=
- لە شارۆچکەی #کەلار#، بەرەی نیشتیمان دژی داگیرکاری لە #گەرمیان#، پێشانگایەکی فۆتۆگرافیان کردەوە، بۆ نیشاندانی وێنەی برینداران و قوربانیانی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە ڕۆژئاوای کوردستان.[4]
- لە شارۆچکەی #ڕانیە#-ی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین لە هۆڵی 5ی ئازار چلەی دوو شەرڤانی یەکینەکانی پاراستنی گەل-#یەپەگە# دەلیل خالید و کارزان خورشید بە مەراسیمێکی شکۆدار بەرێوە چوو.[4]
- مامۆستایانی وانەبێژی خوێندنی کوردی لە #خورماتوو# لەبەرامبەر دانەمەزراندنیان لە بەردەم پەروەردەی خورماتوو گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندی هۆشانان لە ڕۆژئاوای ناوچەی عەین عیسا تۆپباران دەکەن.[4]