سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکان بە هەموو جۆرە چەکێکی قورس و فڕۆکەوە لە سەرانسەری هێڵی بەرەی شەڕ، هێرشەکانیان بۆ داگیرکاریی بەردەوامی پێدەدەن.
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە چەکی قورس و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە سنوری تل تەمر، لە گوندەکانی ئیگ ئەلحەوا، مەحمودیە، قاسمیە و ڕیحانیە هەوڵی کۆنتڕۆڵی دەڤەری نوێیاندا، چەتەکان بە تۆپ و هاوەن هێرشیان کردە سەر بەرەی ئەنجومەنی سەربازی سوریانی و بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هەرێمەکەیان بۆردوومان کرد.
لە سنوری عەین عیساش سوپای تورک و چەتەکانی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردە سەر خاڵی کۆنتڕۆڵی سەر ڕێگەی 'ئێم 4'ی نێودەوڵەتی و گوندەکانی تینا و قیزاڵی، هەرێمەکەش جارێکیتر بۆردوومانکرانەوە.[1]
#قەسەدە# ئاشکراشیکردووە بە گشتی لە هێرشەکاندا 2 هەڤاڵمان شەهیدبوون.
#16-11-2019#