$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بە هاتنی یەکەمین چوارشەممەی #چلەی زستان#، لە گوندی هەورامانی تەخت پۆل پۆل خەڵک لە میوانان و خەڵکی ناوچەکە ڕوودەکەنە گوندەکە بۆ بەشداربوون لە جەژنی #پیر شالیار#دا کە چەندین سیمای ئایینی و کلتوری تێیدا بەرجەستە دەبن.[4]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/376050/0007.JPG=KTML_ImageCaption_Title=پیرشالیار.. جەژنێکی گەرم لەنێو کەشوهەوایەکی بەفراویدا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=پیرشالیار.. جەژنێکی گەرم لەنێو کەشوهەوایەکی بەفراویدا=KTML_ImageCaption_End=
- دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی شاپوور حەبیبی کوڕی عیسا و فەرزین ڕۆستەمی کوڕی عەلی، خەڵکی گوندی ئەوێهەنگ سەر بە شاری #سنە#، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئێڤین ئازاد کران.[6]
- شەوی ڕابردوو بومەلەرزەیەک لەسنوری ناوچەی سۆماری سەربە پارێزگای #کرماشان# بەگوڕی 4.5 پلەی ڕێختەر ڕوویدا.[1]
- بومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.7 پلەی ڕێختەر لە شاری #نەغەدە#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕوویدا.[1]
$باشووری کوردستان$
- دیداری مەولانا جەلالەدینی بەڵخی بۆ مامۆستا لهۆن قادر لەگەڵ گروپی تایبەت بە سروتی خانەقای مەولەوی لە #هەڵەبجە# ساز دەکرێت و لە دیدارەکەدا سەرجەم تێڕوانینە بەرزەکانی مەولانا لەباری عەشق و مۆسیقا و دین و ئەدەب دەخرێنە ڕوو.[1]
- ئەمڕۆ لە شارەدێی #بێتواتە# لەسەر کێشەیەکی کۆن، چەند کەسێک ڕێگە بە کوڕی فەرماندەیەکی سەربازیی دەگرن و بە دەستڕێژی گوللە دەیکوژن. بە وتەی کەس و کاری کوژراوەکە، قوربانیەکە ناوی فەرمانە و کوڕی لیوا سەمەد بێتواتیە و تەمەنی 30 ساڵە و خێزاندارە. فەرمان سەمەد ئاژەڵدارە و بەیانی ئەمڕۆ کاتێک ئاژەڵەکانی بەرەو ناوچە شاخاویەکانی بێتواتە بردووە، چەند کەسێک کە پێشتر کێشەی کۆمەڵایەتی هەبووە لەنێوانیان چونەتە سەر ڕێگای و کوشتویانە.[5]
- لە گوندی دۆگورێ-ی سەر بە شارەدێی سنوونێی سنووری #شنگال#، تەرمی ئەفسەرێکی هێزی پاراستنی ئێزیدخانی سەر بە حەیدەر شەشۆ، بە ناوی حوسێن خەلەف شڤان، دۆزرایەوە. سەرچاوەکان باس لەوەدەکەن کە ئەو ئەفسەرە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە شەوی ڕابردوو کوژراوە.[3][5]
- میخائیل بەگدانۆڤ، نوێنەری سەرۆکی ڕووسیا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، بە سەردانێکی دوو ڕۆژە گەیشتە #هەولێر#.[5]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/376050/0009.JPG=KTML_Photo_Alt=کەشناسی هۆشداری دەدات=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/376050/0009.JPG=KTML_Photo_End=
- بەرپرسی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاندبوو، ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتووەتە سنوورەکانی ئێران و لە هەرێمی کوردستانیش بڵاوبووەتەوە، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستانیش هەواڵەکە ڕەتدەکاتەوە.[7]
$رۆژئاوای کوردستان$
- دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە نزیک گوندی هۆشانی #گرێ سپی# لە سەر ڕێگای M4 هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبێڵێکی خەڵکی مەدەنی. چەندین کەس برینداربوون کە زۆربەیان منداڵن.[2]
- سوپای داگیرکەری تورک و گروپە چەتە هاوپەیمانەکانی، گوندی سۆخانکێ و ئاقیبە-ی سەربە شێراوە و گوندی ئم ئەلخێر لە ناوچەی تل تەمر بۆردوومان کرد.[2]
- چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندی ئەل حەویجی سەر بە گرێ سپی هەڵیان کوتایە سەر ماڵێک و کەسێکیان بریندار کرد و دواتر فڕاندیان.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- پاش ئەوەی شارەزا ئەمریکییەکان لەبنکەی سەربازیی بەلەد لەعێراق کشانەوە، چیتر فڕۆکە ئێف شانزەکانی عێراق ناتوانن بەئاسماندا بسووڕێنەوە، بۆیە فڕینیان وەستێنرا.[3]
- لە شاری لاڤرۆی یونان لە کۆڵانێکی نزیک لە بنکەیەکی پۆلیس کە وەکو ناوەندێکی داڵدەدانی پەنابەران بەکار دەهێنرێت، ژنێک کوژرا. ئەڤین ئەکرەم عەلی 35 ساڵ کە پەنابەرێکی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانە، لە لایەن بەهزاد عەلی هاوسەریەوە بە چەقۆ کوژرا.[2]