=KTML_Bold=ئەبو ڕاسێن=KTML_End=
گروپە چەتەکان بە ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و چەکی قورس ئامادەکاری بۆ هێرش دەکەن، لە گوندەکانی تل وەرد و ئینگ ئەلهەوا ژمارەیەکی زۆر چەتە ویستیان هێرشی نوێ ئەنجام بدەن، سوڕانەوەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک بۆسەر هەرێمەکەش بەردەوامە.
=KTML_Bold=تل تەمر=KTML_End=
گروپە چەتەکان بە چەکی قورس هێرشیان کردە سەر گوندەکانی قاسمیە و ئم ئەلکێفر و هەوڵیان دا ناوچەی نوێ داگیربکەن.
شانەنووستووەکانی #داعش# دەستیان بە هێرش کردووە
هاوکاتی هێرشی داگیرکەری بۆ سەر هەرێمەکانی تل تەمر و عەین عیسا، شانە نوستووەکانی داعش هێرشەکانیان بۆسەر هەرێمەکانی دێرەزوور زیادکردووە، چەتەکانی داعش لە هەجین هێرشێکیان کردە سەر هێزەکانمان و لەئەنجامیشدا 3 هەڤاڵمان شەهیدبوون و 2 هەڤاڵی دیکەشمان برینداربوون.[1]