بەناوی بنەماڵەی مامۆستا عومەری حاجی محەمەدی قوربانی پێنجوێنی سوپاس و پێزانین و دەستخۆشیمان هەیە بۆ هەریەک لە سەرۆکایەتی کۆماری عیراق و سەرۆکایەتی هەرێم و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانی کوردستان و پارێزگاری سلێمانی و سەرجەم ئەدیبان و هونەرمەندان و دەزگای میدیایی کوردسات و سەرجەم کەناڵەکانی تری هەرێمی کوردستان و حکومەت حزب و ڕێکخراوەکان و هاوڕێ و دۆست و خزم و کەسوکارمان.
کۆچی دوایی هونەرمەندو پێشکەشکاری دیاری کورد کاکە #ئاسۆ عومەر سوارە# هەموانی ڕاچڵەکاندو کەلێنێکی گەورەی لە هونەری کوردیدا جێهێشت، لەساتەوەختی کۆچی ناوادەی کاکە ئاسۆوە تەواوی چین و توێژەکان بە سینەی پڕ ئاخ و چاوی پڕ لە فرمێسکەوە لە مەراسیمی بە خاکسپاردن و پرسەکەیدا بەشدارییان کردو سەبووری و ئارامیان بە دڵی پڕ لەناسۆری خانەوادەکەی بەخشی کە بەشداربوون لە پرسەی کۆچی ناوادەی کاکە ئاسۆ برامان.
بەشداربوونتان سەبوری و ئارامی بەخشیە دڵی پڕ لە ناسۆرمان، داواکارین لە یەزدانی مەزن پاداشتی چاکە هەموو لایەک بداتەوەو کاکە ئاسۆ عومەر سوارەش بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.
#ئاکۆ عومەر#
برای ئاسۆ عومەر سوارە
01-01-2020
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 4,035 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!