بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بارودۆخێکی زۆر ترسناک لە ناوچەکە و عێراقدا هاتۆتە ئاراوە و لە هەموو لایەک هەست بە مەترسییەکی گەورە دەکرێت. لە حاڵەتی ئەوهایشدا پێویستە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر گوێ لە عەقڵ و مەنتیق بگیرێت نەک بەدوای عاتیفە و موزایەداتی بێهوودە بین.
ئێستا بارودۆخەکە لە لێواری تەقینەوەیە و گرفتەکان زۆر ئاڵۆزن. بۆیە دەبێ لە هەموو لایەک ئەو خەڵکەی هەست بە مەسئولیەت دەکەن بە عەقڵ و حیکمەتەوە چارەسەرێکی مەعقووڵ بدۆزنەوە کە لە خزمەتی گشت لایەک بێت. ئەگەر بێتوو پڕۆسەی چارەسەرکردن لەسەر ڕێگەیەکی ئەوها بێت ئەوە ئێمە لە یارمەتیدانی بۆ دۆزینەوەی چارەسەر درێخی ناکەین بەڵام لەگەڵ ئەوەدا نابین کە وڵات تووشی شەڕی بە وەکالەت و چارەنووسی نادیار بکات.
مسعود بارزانی
#07-01-2020#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 3,054 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!