وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هێڵی ئاسمانیی عێراق زیاتر لە 74 ملیۆن دۆلار قەرزاری #فڕۆکەخانە#کانی هەرێمی کوردستانە و ئەو پارەیەش هی خزمەتگوزاری و نیشتنەوەی فڕۆکە و چەندین خزمەتگوزاریی دیکەیە.
ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کورستان ڕاگەیاند: هێڵی ئاسمانیی عێراق پارەیەکی زۆری هەردوو فڕۆکەخانەی #سلێمانی# و #هەولێر# قەرزارە.
=KTML_Quote_Begin==KTML_Style=width:35%;float:right;=KTML_Quote_Icon=📌=KTML_Quote_Content=هێڵی ئاسمانیی عێراق زیاتر لە 74 ملیۆن دۆلار قەرزاری فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانە=KTML_Quote_End=
رۆژانە سەدان فڕۆکە بەسەر ئاسمانی عێراقدا تێدەپەڕن کە بۆ هەر فڕۆکەیەک حکومەتی عێراق 375 دۆلار وەردەگرێت.
وەزیری گواستنەوە و گەیاندن ئاماژەی بەوە کرد، فڕۆکەخانەی سلێمانی 19 ملیۆن و 666 هەزار و 661 دۆلار و فڕۆکەخانەی هەولێریش 54 ملیۆن و 806 هەزار و 745 دۆلاریان لای هێڵی ئاسمانیی عێراقە.
ئانۆ جەوهەر ئەوەیشی خستەڕوو، ئەو پارەیە ڕۆژانە زیاددەکات و چەندین جار بەڕێگەی جیاجیا داوای ئەو پارەیەیان کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئامادەنین بۆیان بگەڕێننەوە.
لە هەرێمی کوردستاندا دوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەن، یەکێکیان لە سلێمانی و ئەوەی دیکەشیان لە هەولێرە.[1]
#30-01-2020#
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 1,686 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!