هێزەکانی ڕزگاریی #عەفرین# لەبارەی چالاکیی هێزەکانیانەوە لە مارع و عەفرین ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین دا هاتووە:
هێزەکانمان ڕۆژی 10ی شوبات لەسەر ڕێگای نێوان گوندەکانی تەل مالید و عیون لە ناوچەی مارع لە دژی چەتە داگیرکەرەکان چالاکییان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا چەتەیەک لە گروپی چەتەکانی جەیش وەتەنی کوژرا.
رۆژی 11ی شوبات هێزەکانمان لە گوندی برج حەیدەر لە ناوچەی شێراوای عەفرین لە دژی گروپێک لە چەتەکانی فەیلەقی شام چالاکییەکی سابوتاژیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا 2 چەتە کوژران و 4 چەتەی تریش بریندار بوون.
هەر لەو ڕۆژەدا هێزەکانمان لە هەرێمی مارع لە نزیک گوندی توێسێ لە دژی چەتە داگیرکەرەکان چالاکییەکیان ئەنجامدا. ژمارەی چەتە کوژراو و بریندارەکانی ئەو چالاکییە ڕوون نەبووەتەوە.
لەلایەکی ترەوە سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە تۆپی جۆری ئۆبیس و هاوەن گوندەکانی هەرێمی شەهبا و گوندەکانی ناوچەکانی شەرا و شێرا تۆپباران دەکەن.[1]
#12-02-2020#
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 2,132 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!