بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی شەست و حەوت ساڵەی دامەزراندنی #یەکێتیی قوتابیانی کوردستان# و #یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان#، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی لاوان و قوتابیانی خۆشەویستی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتن و داهاتوویەکی گەشیان بۆ دەخوازم.
لاوان و قوتابیان، لە سەرەتای دامەزراندنی ڕێکخراوەکەیانەوە تا ئێستا، ڕۆڵیکی گرینگ و بەرچاویان لەکاری مەدەنی و ڕێکخراوەییدا گێڕاوە و جگە لەوەی قوتابخانەی پێگەیاندنی سەرکردەی بە توانا و ڕۆڵەی هۆشیار و هەڵکەوتوو بوونە، وەک پێشمەرگەش، بەشدارییەکی کاریگەریان لە بزاڤی ڕزگاریخوازانەی گەلەکەماندا کردووە و لەو ڕێگەیەدا قوربانی و شەهیدیشیان بەخشیوە.
قوتابیان و لاوان، لە قۆناخە جیاجیاکاندا، خزمەتی گەل و وڵاتیان کردووە و ڕوحی بەرگری و بڕوابەخۆبوونیان لەناو لاوانی گەلەکەمان پاراستووە، ئێستا و داهاتوویش، ئەو چاوەڕوانییە لە قوتابیان و لاوانی خۆشەویست هەیە کە پارێزەری بەها بەرزەکانی میللەتەکەمان بن و بە ورەیەکی بەرز و چاوکراوەیی زیاتر، کەڵک لە ئامرازە نوێیەکانی پەروەردە و فێرکردن وەربگرن و خۆیان بە زانست و زانیاری دەوڵەمەند بکەن و کادیری هۆشیار و بەتوانا بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی خەڵکی کوردستان پەروەردە بکەن.
دووبارە پیرۆزباییتان لێ دەکەم و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
#مەسعود بارزانی#
#17-02-2020#
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 2,988 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!