یەکینەکانی تۆلەسەندنەوەی شەهید نودا کارکەر و شەهید فەرهاد فەڕاشین لەبارەی چالاکیەکانی #وان# ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە.
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە ڕایانگەیاند، ناونیشانی چارەسەری ئیمڕالیە. تاکە چارەسەری ڕێبەر ئاپۆیە. تا لەبارەی دۆخی تەندروستی ڕێبەرمان زانیاری بڵانەکرێتەوە و چاوپێکەوتن ئەنجامنەدرێت، هەموو ڕۆژێک ئاگرەکەمان گوڕتر دەبێت. دوژمن تار و مار دەکەین. لەسەر ئەم بناغەیە تا زانیاری لەبارەی تەندروستی ڕێبەر ئاپۆ وەرنەگیرێت، ئێمە لە باکوور بێوەستان چالاکی ئەنجامدەدەین.
چالاکی
27ی شوبات لە گەڕەکی سورمەلی خۆچاری وان لەدژی پۆلیسی داگیرکەر بە فیشەکی هەوایی و بۆمبی دەستی چالاکی ئەنجامدرا. پۆلیس لە کاتی چالاکیدا نەیانتوانی بچنە ناو گەرەکەکە، بە هەلیکۆپتەر کاتژمێر 9شەو تا 8ی بەیانی هەوڵیاندا بەڵام نەیانتوانی سەربکەون.
27ی شوبات لە گەڕەکی ستاسیۆنی توشبا لە سەر ڕێگای ستاسیۆنی شەمەندەفەر لەکاتی تێپەربوونی شەمەندەفەرێک بۆمبێکی دەستی تەقینرا. گەشتی شەمەندەفەر سنوردار کرا.
27ی شوبات لە سەر ڕێگای ئیپەکیۆلی ئەرتەمێتان پانکارت هەڵواسرا و ڕێگای هاتوچۆ داخرا.[1]
#28-02-2020#
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 1,764 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!