لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، کەوتنەوەی ئاگر لە دوورگەی ئیمراڵی نیگەرانی کردوون و ڕاشیانگەیاندووە دەوڵەتی تورک بە پیڵانگێڕی و یارییەکانی دەناسرێت. دەزانرێت لەو ڕێگایانەوە ژمارەیەکی زۆر تاوانی دژ بە مرۆڤایەتیی ئەنجامداوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لێدوانی بەرپرسانی دەوڵەتی تورک لەبارەی کەوتنەوەی ئاگر لە دوورگەی ئیمراڵی جێگای گومان و نیگەرانییە و باسی ئەوەشیانکردووە ڕێبەر ئاپۆ ئەوەندەی بۆ گەلی کورد و هەموو مرۆڤایەتی مانای بوونە، ئەوەندەش بۆ کوردانی ئێزیدی لە ئەرمینیا مانای هەبوونە. بەو تێگەیشتن و بیرکردنەوە و بڕوایەوە هەستیارترین خاڵ بۆ ئێمە ئاسایش و تەندروستیی ئۆجالانە.
لەبارەی کەوتنەوەی ئاگر و ئاسایش و تەندروستیی ڕێبەر ئاپۆ هەر شتێکی نەخوازراو ڕوو بدات ئەوا سی پی تی و هێزە نێونەتەوەییەکانی بەشداربوو لەو پیلانگێڕییەدا بەرپرسن.
ئێمە بانگ لەو هێزانە، ڕێکخراوەکانی بواری مافەکانی مرۆڤ و ڕای گشتیی جیهان دەکەین بە بەرپرسیارێتیی خۆیان هەستن.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا داوا کراوە، پارێزەرانی ئۆجالان بە خێرایی بچنە ئیمراڵی و چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن و ڕاشیانگەیاندووە، تاوەکو ئەنجامدانی ئەو کارەش چالاکییەکان گوڕتر و گەورەتر دەکەن.[1]
#28-02-2020#
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 1,953 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!