هێزەکانی ڕزگاری #عەفرین# لە بارەی دوایین چالاکیەکانیان لە دژی هێزی داگیرکەران ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:
16ی ئازار هێزەکانمان لە عەفرین لە دژی خاڵێکی پشکنینی سەر بە چەتەکان چالاکیەکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا 4 چەتە کوژران.
18ی ئازاریش هێزەکانمان لە ناوەندی شاری عەفرین زنجیرە چالاکیەکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئەو زنجیرە چالاکیانەشدا، 6 چەتە کوژران و 15 چەتەی تریش بریندار بوون.
لە گوندی جەلەمی ناوچەی جندرێسیش هێزەکانمان لە دژی چەتەکانی، چالاکیەکیان ئەنجامدا, لە ئەنجامی ئەو چالاکیەکەشدا چەتەیەک کوژران و ئۆتۆمبیلێکی چەتەکانیش تێکشکێندرا.
بە گشتی لە ئەنجامی چالاکیەکانی ئەو دوو ڕۆژەدا 7 چەتە کوژران و 19 چەتەی دیکەش بریندار بون.
سوپای داگیرکەر و چەتەکانی، گوندەکانی دەوروبەری عەفرین و ناوچەی شەهبا بە سەختی تۆپباران دەکەن.[1]
#19-03-2020#
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 2,010 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!