لە هەرێمی کوردستان، لە ماوەی قەدەغەی هاتووچۆدا سێ کەس بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 12 هەزار و 796 بەڵگەنامەش دەستی بەسەردا گیراوە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان ئاماری 20 ڕۆژی ڕابردووی سەرپێچیی و ڕووداوەکانی هاتووچۆی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی ئامارێکە، لە 20 ڕۆژی ڕابردوو تا ئەمڕۆ 27 ڕووداو هاتووچۆ تۆمار کراوە، کە بەهۆیانەوە سێ کەس گیانیا ن لەدەستداوە و 25 کەسیش برینداربوون.
بەپێی ڕاگەیەنراوێکی هاتووچۆی هەرێم، لەماوەی قەدەغەی هاتووچۆدا زیاتر لە 657 ئۆتۆمبێل دەستی بەسەردا گیراوە، هەروەها زیاتر لە 185 ماتۆڕسکیل دەستی بەسەردا گیراوە و زیاتر لە 12 هەزار و 796 بەڵگەنامەش دەستی بەسەردا گیراوە.
هەر بەپێی ئامارەکە، زیاتر لە حەوت هەزار و 254 سەرپێچی بە ئامێری PDI واتە (SMS) تۆمارکراوە لە سەر ئۆتۆمبێلی سەرپێچیکار.
لەماوەی قەدەغەی هاتووچۆدا، #وەزارەتی ناوخۆ#ی حکومەتی هەرێم لیستی ناوی ئەو مۆڵەتانەی بڵاوکردەوە کە بەهۆیانەوە خاوەنەکانیان دەتوانن ئۆتۆمبێل بجوڵێنن، لەگەڵ تابلۆی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە بۆیان هەیە لەماوەی قەدەغەی هاتووچۆدا بجوڵێن.
ڕۆژی 14ی ئەم مانگە قەدەغەی هاتووچۆ بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم بۆ ماوەی 14 ڕۆژ ڕاگەیەندرا و پێدەچێت ئەو ماوەیە تا 15ی مانگی داهاتوو درێژ بکرێتەوە.[1]
#30-03-2020#
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 1,752 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!