پرسەنامە بۆ خانەوادە وکەسوکاری هەردوو شەهید #سورکێو ڕەشید# و #ئیسماعیل فارس#
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبونی هەردوو پێشمەرگەی قارەمان کاکە (سورکێو ڕەشید وئیسماعیل فارس)مان پێگەیشت، لەکاتێکدا هەرێمی کوردستان وجیهان ڕوبەڕووی پەتایەکی ترسناک بۆتەوە بەڵام هێزەکانی پێشمەرگە وەک هەمیشە لەسەنگەرەکانی بەرگری وگیان بازیدان، هەر بۆیە بەخوێنی هەردوو شەهیدی قارەمان مەرامی گڵاوی تیرۆریستانی #داعش# شکستی هێنا وەک چۆن هەمیشە لەسەردەستی پێشمەرگە شکستیان هێناوە وتێکشکێنراون. بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی وهاوخەمی خۆمانتان ئاڕاستە دەکەین.
بەڵێن بێت ئێمەش لەیەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەسەرکاروانی خەباتی هەردوو شەهید وشەهیدانی تری ڕێگای ڕزگاری کوردستان بەردەوام دەبین سەری ڕێز و وەفاش بۆ گڵکۆی هەردوو شەهید دادەنەوێنین.
#لاهور شێخ جەنگی#
هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان
#08-04-2020#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 2,969 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!