مسۆگەر ئەوانەی لەپێناوی گەلدا تێکۆشان، بەنەمریی دەمێننەوە
مستەفای حەسەن گەورە پیاوێکی ئازا و ئازادیخواز بوو، هەر دەم لە بەرەی میللەت بوو و بە ورەیەکی بەرز پارێزگاری لە مافی ئەم میللەتەکەی دەکرد کە چەندین ساڵە دەناڵێنیت بەدەستی گەندەڵەکان.
بەبیستنی کۆچی لەناکاوی مستەفا ی حەسەن گەورە زۆر غەمباری کردین، سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و هاوڕێ و هەڤاڵانی دەکەین و ئومێدەوارین دوا ناخۆشیان بێت، پێشمەرگەیەکی دێرین، چالاکوانێکی مەدەنی، کەسایەتیەکی کۆمەڵاتی، ڕەخنەگرێکی نەترس و خاوەن ئیرادە بوو.
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچکردنی مستەفای حەسەن گەورە- مان بیست.
بەناوی هەڤاڵانمان لە تەڤگەری ئازادیی بەڵێن دەدەین هاوڕێگە و هاوخەمییەکانت بەدی بهێنین، هەروەک چۆن لەپێشتریش کردوومانە.
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان
ئەنجومەنی #سلێمانی#
#08-05-2020#
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 2,695 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!