دەقی ڕوونکردنەوەکە
سەڕەڕای ئەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی دا لە سەر ناردنی بڕی چوارسەد ملیار دینار وەک بەشێک لە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کە بڕیار بوو بەر لە جەژن بگاتە دەستی #وەزارەتی دارایی# و ئابووری هەرێمی کوردستان. بەڵام بۆ ئاگاداری هەموو لایەک تا ئێستا ئەو بڕە پارەیە نەگەیشتووە.
بەڵام وێڕای سەختی باری دارایی و کەمبوونی داهاتی هەرێم بە ڕێژەیەکی زۆر، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەو داهاتەی لە بەردەستە لە فرۆشتنی نەوت و داهاتی ناوخۆ و قەرزکردنەوە، مووچەی سەرجەم موچەخۆرانمان بەر لە جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان دابەشکرد.
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان
#21-05-2020#
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 1,653 keer bekeken