سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1- کەرەنتین
تاوەکو ئەمڕۆ (12856) هاووڵاتی ئەوانەی کە لە دەرەوەی وڵات گەڕانەتەوە و ئەوانەی بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان کەرەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (727) هاووڵاتی لە (33) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (198) لە #هەولێر#، (33) لە #سلێمانی#، (506) لە #دهۆک#. (12129) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕاونەتەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی (14) ڕۆژ و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان و پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەرەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە (24) کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتی (41) هاووڵاتی بوو.
2- پشکنین
لەماوەی (24) کاتژمێری ڕابردوودا: (2516) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (1352) هەولێر، (752) سلێمانی، (400) دهۆک، (12) #گەرمیان#. (کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا (90106) پشکنین بووە).
3- ئەنجامی (24) کاتژمێری ڕابردوو: (3) گیان لەدەستدان، (102) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
پارێزگای هەولێر (15) پۆزەتیڤ: (8) ئافرەت و (2) پیاو و (3) منداڵ و کوڕ و کچێکی گەنج، حەوت بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون یەک تووشبوو لە ئێران گەڕاوەتەوە و لە کەرەنتین بوو، حەوت تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان هەیە، دانیشتووی گەڕەکەکانی ڕۆشنبیری، فەرمانبەران، باداوە، ڕزگاری، کرێکاران، شەهیدان، زانیاری، ئازادی، برایەتی، شارەدێی بنەسڵاوە، ناحیەی ڕزگاری لە شاری هەولێر.
پارێزگای سلێمانی (85) پۆزەتیڤ و (3) گیان لەدەستدان:
شاری سلێمانی (73) پۆزەتیڤ و (3) گیان لە دەستدان: (40) پیاو و (23) ئافرەت و (4) منداڵ و (4) کوڕی گەنج و (2) کچی گەنج، (31) تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و (40) تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان هەیە، یەک تووشبوو دانیشتووی ناحیەی پیرەمەگرون، (25) تووشبوو دانیشتووی شارۆچکەی #پێنجوێن#، یەک تووشبوو دانیشتووی #هەڵەبجە#ی تازە، یەک تووشبوو دانیشتووی قەزای سەید سادق، (2) تووشبوو دانیشتووی شاری دهۆک لە سلێمانی دەستنیشان کراون، یەک تووشبوو دانیشتووی عەربەت، یەک تووشبوو دانیشتووی #شارەزوور#، (41) تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانی.
ئیدارەی گەرمیان (12) پۆزەتیڤ: (9) پیاو و (2) ئافرەت و کچێکی گەنج، هەموو تووشبووەکان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، یەک تووشبوو دانیشتووی قەزای #کفری#/ کوڵەجۆ، چوار تووشبوو دانیشتووی قەزای کفری/ گەڕەکی نەورۆز، سێ تووشبوو دانیشتووی قەزای #کەلار#/ گەڕەکی شەهیدان، یەک تووشبوو دانیشتووی قەزای کەلار/ گەڕەکی ڕاپەڕین، (3) تووشبوو دانیشتووی قەزای کەلار/ گەڕەکی بنگرد.
پارێزگای دهۆک (2) پۆزەتیڤ: (2) ئافرەت تەمەن (48) و (44) ساڵ، بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون لە کەرەنتین بوون، دانیشتووی ناو شاری دهۆکن.
4- ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە هەرێمی کوردستان (1324) تووشبوو، لەناویاندا (27) مردن هەیە و (537) نەخۆش چاکبووەتەوە، ئێستا (760) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان، بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە(https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵغ و دانانی ماسک و دەستکێش، لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
#08-06-2020#