#هەپەگە# ڕایگەیاند: لە ئەنجامی چالاکیی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار کە بە قەناس ئەنجامدراون، سێ سەربازی سوپای داگیرکەری تورک کوژراون.
ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەسەر چالاکیی گەریلاکانی لە جولەمێرگ، خواکورک و زاپ، ڕاگەیاندراوی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا، ڕۆژی 4ی ئەم مانگە کاتژمێر 11:30 خولەکی پێشنیوەڕۆ، گەریلاکانی یەژاستار لە ناوچەی #شەمزینان#ی جولەمێرگ لە مەیدانی دەرێ پان دژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکیی بە قەناسیان ئەنجامدا، لە ئەنجامدا سەربازێک کوژرا.
هەروەها هاتووە: ڕۆژی 7ی ئەم مانگە کاتژمێر 01:00ی نیوەڕۆ، هێزەکانمان لەسەر گردی شەهید ئاخین لە خواکورک دژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکیی بە قەناسیان ئەنجامدا، لە ئەنجامدا سەربازێک کوژرا.
لە بەردەوامی هاتووە: دوێنێ کاتژمێر 09:40 خولەکی بەیانی، هێزەکانمان لە ناوچەی چەلێی جولەمێرگ لە مەیدانی تەپە سەرزێڕ، دژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکیی قەناسیان ئەنجامدا، لە ئەنجامدا سەربازێک کوژرا.
لە کۆتاییش هاتووە: ڕۆژی 8ی ئەم مانگە کاتژمێر 05:00ی ئێوارە، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورک لە هەرێمی زاپ، مەیدانی 'جەهەنەم'یان بۆردوومانکرد، لەو بۆردوومانەدا، هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە.[1]
#09-06-2020#
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 1,722 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!