هێزەکانی ڕزگاریی #عەفرین# لەبارەی چالاکیی هێزەکانیان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، لە چالاکیی هێزەکانیاندا 8 چەتە و سەربازێکی تورک کوژران و 6 چەتەی تریش بریندار بوون.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:
لە 12ی حوزەیران دا هێزەکانمان لە گوندەکانی خەزەوی و برجی حەیدەر لە ناوچەی شێراوا لە دژی داگیرکەران چالاکییان ئەنجامدا. بەهۆی ئەو چالاکییەوە 3 چەتە کوژران.
لە 13ی حوزەیران دا هێزەکانمان لە عەفرین چالاکییەکی سابوتاژیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا 3 چەتە کوژران. هەر لەو ڕۆژەدا هێزەکانمان لە باب لە دژی داگیرکەران چالاکییەکی سابوتاژیان ئەنجامدا و لەو چالاکییەشدا چەتەیەک کوژرا و 4 چەتەی تریش بریندار بوون.
لە 15ی حوزەیراندا هێزەکانمان لە گوندی کەفەر خاشر لە ناوچەی عەزاز چەند چالاکییەکی نیشانەشکێنییان ئەنجامدا. لەو چالاکییانەدا سەربازێکی تورکی داگیرکەر و چەتەیەک کوژران و 2 چەتەش بریندرا بوون.[1]
#18-06-2020#
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 1,935 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!