گرووپی قەیرانی نێودەوڵەتی ڕاپۆرتێکی لەبارەی شەڕی نێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان- #پەکەکە# بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، لە 20ی تەمموزی 2015ەوە تاوەکو 1ی حوزەیرانی ئەمساڵ 4906 کەس لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانی نێوان ئەو دوو لایەنە کوژراون.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، 2943 کەس لە کوژراوەکان گەریلا، 827 کەسیان پۆلیس، 113 کەسیان گوندپارێز بوون و ناسنامەی 226 کەسیش دیار نییە.
گرووپی قەیرانی نێودەوڵەتی ژمارەی کوژراوانی ساڵانەی داناوە و تێیدا دەردەکەوێت، لە 2015دا 687 کەس، لە 2016دا 2242 کەس، لە 2017دا 825 کەس، لە 2018دا 607 کەس و لە پێنج مانگی یەکەمی ئەمساڵیشدا 54 کەس کوژراون.
وەک لە ڕاپۆرتەکەدا ڕوونکراوەتەوە، 4091 کەس لە کوژراوەکان لە باکووری کوردستان بوون، 464 کەسیان لە باشووری کوردستان (گەریلا و هاونیشتمانی سڤیل بوون) و 258 کەسیشیان خەڵکی شارەکانی تورکیا بوون.
ئەوەی کە پەیوەندی بە باکووری کوردستانەوە هەیە، زۆرترین کوژراو لە شڕناخ بووە بەجۆرێک 1106 کەس لەو پارێزگایە کوژراون، دوای ئەویش #هەکاری# دێت کە 808 کەسی تێدا کوژراون، دواتر #ئامەد# دێت 636 کەسی تێدا کوژراون و لە مێردینیش 412 کەس لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا گیانیان لەدەستداوە.
شەڕی نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا زیاتر لە 35 ساڵە بەردەوامە و تاوەکو ئێستا بەو هۆیەوە دەیان هەزار کەس کوژراون و زۆربەیشیان کورد بوون.[1]
#27-06-2020#
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 1,755 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!