پلاتفۆرمی کوشتنی ژنان ڕادەگرین لە تورکیا ڕاپۆرتی تایبەت بە تووندوتیژی دژی ژنان لە تورکیا و باکووری کوردستان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە مانگی حوزەیراندا 27 ژن بەدەستی پیاو کوژراون. هەروەها گومان لە گیانلەدەستدانی 23 ژنی دیکەش دەکرێت.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، تووندوتیژی دژی ژنان و کوشتنیان لەسەردەمی ڤایرۆسی کۆرۆنادا زیادیکردووە. لە کۆی ئەو 27 ژنەی مانگی ڕابردوو کوژراون، 11 کەسیان ڕوون نییە بە چی هۆکارێک کوژراون، 2 کەسیشیان بەهۆی خراپی دۆخی ئابوورییەوە بووە، 14 کوشتنیش بەهۆی ئەوەوە بووە ژنان ویستوویانە خۆیان بڕیار لەبارەی چارەنووسی خۆیان بدەن.
راپۆرتەکە ڕوونیدەکاتەوە، 15 ژن بە چەک و 8 ژن بەچەقۆ کوژراون، 3 ژن خنکێندراون و ژنێکیش شێواز و چۆنێتی کوشتنەکەی نەزانراوە. جەخت لەوەشکراوەتەوە، 14 ژن لەنێو ماڵەکەیان، 7 ژن لە کۆڵان، ژنێک لە شوێنی کار، ژنێک لە زەوی کشتوکاڵی، 4 ژنیش نەزاندراوە لە کوێ کوژراون.
هەر لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، 41%ی ئەو ژنانە لەلایەن هاوژینەکانیانەوە کوژراون، 11%یان لەلایەن باوکیان، 11%یان لەلایەن کەسوکارەکانی دیکەیان و 4%یشیان لەلایەن براکانیانەوە کوژراون.
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، ساڵی 2019 لە تورکیا و باکووری کوردستان 474 ژن کوژراون.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 2,019 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!