رۆژی پێنجشەممە 09-07-2020 جڤاتی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بە بەشداری تیمی گۆڕان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا.
کۆبونەوەکە، تایبەت بو بە ڕەوشی سیاسی، ئابووری و حکومڕانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جەختکرایەوە لە ئەنجامدانی ئاڵوگۆڕ و گۆڕانکاری لە حکومەتی خۆجێی پارێزگای #سلێمانی#، #هەڵەبجە#، ئیدارەی ڕاپەڕین و #گەرمیان# لەلایەن #بزووتنەوەی گۆڕان#ەوە.
لەدوای کۆبوونەوەکەش ئەم ڕاسپاردە و بڕیارانە پەسندکران:
=KTML_Bold=یەکەم:=KTML_End= جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بە وردی هەڵسەنگاندنی بۆ بەشداری لە کابینەی نۆی حکومەتی هەرێم کرد. قەیرانی قوڵی سیاسی و ئابوریی و دارایی هەرێمی کوردستان ئەنجامی حوکمڕانی خراپ و نادادپەروەری و گەندەڵی ڕابردووە. هەروەها، جەختی کردەوە لەسەر ئەنجامدانی چاکسازی و گۆڕانکاری ڕیشەیی، و بەشداری بزوتنەوەی گۆڕانیش لە کابینەی نۆ تەنیا بەم ئامانجەیە و، لەم چوارچێوەیەشدا پشتیوانی تەواوی تیمی خۆی دەکات لە حکومەتدا.
=KTML_Bold=دوەم:=KTML_End= حکومەتی هەرێمی کوردستان پێویستە پابەند بێت بە ڕاگەیێندراوی کۆتایی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لە 21ی 6ی 2020 کە تەنها بۆ یەک مانگ موچەی فەرمانبەران کەم ئەکرێتەوە و ئەو ڕێکارە کاتییە. بزوتنەوەی گۆڕان جەخت ئەکاتەوە کە حکومەت هەرێم پابەندبێت بەو بەڵێنەوە. بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە:
1. چاکسای ڕیشەیی لە کەرتی نەوت و گاز، داهاتی ناوخۆ، خاڵە سنورییەکان، باج ئەنجامبدرێت.
2. ڕێکەوتن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بەپێویست ئەزانێت، لەم پێناوەشدا پێویستە هەردولا پابەندی ماف و ئەرکەکانیان بن.
3. پێویستە دەستبەجێ تەواوی داهات بگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حکومەت و کۆتایی بە قۆرخکاری و دەستێوەردانی کۆمپانیای حیزبی بهێندرێت. ئەمەش هەنگاوێکی گرنگە بۆ زیادکردنی داهات و پێدانی موچەی هاونیشتمانیان لەکاتی خۆیدا.
=KTML_Bold=سێیەم:=KTML_End= چاکسازی لەناو هێزەکانی پێشمەرگە و پۆلیس و هێزەکانی ناوخۆ بکرێت بە نەهێشتنی دەستی حیزب لەناویاندا و کردنیان بە دامەزراوەی نیشتمانی.
=KTML_Bold=چوارەم:=KTML_End= مانەوە و گەشەکردنی هەرێمی کوردستان بەندە بە بنیاتنانی پایەکانی حکومڕانی باش، بەدەستهێنانەوەی متمانەی هاونیشتیمانیان، جێبەجێکردنی ستراتیژی هاوسەنگی لە پەیوەندییە هەرێمی و نێودەوڵەتیەکان.
=KTML_Bold=پێنجەم:=KTML_End= سەبارەت بە پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسیەکان پێویستە کۆتایی بهێندرێت بە دروستکردنی گرژی و ئاڵۆزی دەستکرد و لاوەکی، کە لە ڕوانگەی ئێمەوە بیانوە بۆ دواخستن و خۆدزینەوە لە ئەنجامدانی چاکسازی ڕیشەیی.
=KTML_Bold=شەشەم:=KTML_End= بزوتنەوەی گۆڕان ئاڵوگۆڕ و گۆڕانکاری لە حکومەتی خۆجێی پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان ئەنجام ئەدات.
دڵنیاین ئەتوانین قەیرانی نەخوازراوی سیاسی و دارایی بە بەشداری چاکسازیخوازان و هاونیشتیمانیان تێئەپەڕێنین. بزوتنەوەی گۆڕان بە باوەڕێکی نەپساوە پابەندە بە ئەرکی نیشتیمانی و ئەخڵاقی خۆی کە هەمیشە وەک داکۆکیکاری مافی هاونیشتیمانیان ئەمێنێتەوە. لەم پێناوەدا هەمو هەنگاوێکی پێویست ئەگرێتەبەر.