لە 1ی ئابی 2020ەوە گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانەوە دەستپێدەکەنەوە. هەر گەشتیارێک بێتە هەرێمی کوردستان دەبێت پشکنینی PCRی بۆ بکرێت، لە بەرامبەردا بڕێک پارەی لێ وەردەگیرێت، کە هێشتا دیارنییە بڕەکەی چەند دەبێت.
ئەوانەی دێنە هەرێمی کوردستان، بەڵێننامەیان پێ پڕدەکرێتەوە و ناونیشانی مانەوەیان لێوەردەگرێت؛ ئەگەر ئەنجامی پشکنینی کەسێک پۆزەتیڤ بوو، بەڵام باری تەندروستیی جێگیربوو، ئەوا پەیوەندیی پێوەدەکرێت و داوای لێدەکرێت خۆی کەرەنتین بکات؛ ئانۆ جەوهەر گوتیشی ئەگەر باری تەندروستیی خراپ بوو، ئەوکاتە بۆ نەخۆشخانە دەگوازرێتەوە.
لە فڕۆکەخانەکاندا ڕێکاری تەندروستی گیراونەتەبەر و ماددەی پاککەرەوە لە هەموو شوێنێک دانراوە، وەزیری گواستنەوەش باسی لەوە کرد هاتووچۆ وەکو جاران نییە و دەبێت دووریی کۆمەڵایەتی بپارێزرێت.
بە درێژایی نزیکەی پێنج مانگی ڕابردوو بەهۆی کاریگەری و لێکەوتەکانی کۆرۆناوە زۆربەی فڕۆکەخانەکان و لەنێویشیاندا فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەرێمی کورستان داخران. جگە لە فڕۆکەی بارهەڵگری کارگۆ و دیپلۆمات و سەربازی، لە فڕۆکەخانەکانی #هەولێر# و #سلێمانی#دا گەشت بە فڕۆکەی دیکە ڕێگەپێنەدراو بووە.