مردوش دەچنە ڕێواسان
مردوو واتە کەسێکی بێ گیان، چوونە ڕێواسانیش پێویستی بە گوڕ و تینی خورت و گەنج و جوانانە، ئەمە مانا ڕاستەقینەکەی ئیدیۆمەکەیە، مەبەست و توانجی ئه و دەربڕینەش ئەوەیە کە کەسێک بیەوێت کارێک بکات بەڵام لەگەڵ کارەکە نەگونجێت و توانای بەسەریدا نەشکێت بۆ نمونه: پیرەژنێک بەپیری و نەساغیەوە حەز لە سەیران و گەشت بکات، پیرەمێردێک دڵی بۆ کچێکی گەنج بچێت وەک دەوترێت(دڵی تەڕەی بخوازێت)، ئینجا لێرەدا ئه و ئیدیۆمە دەوترێت(مردوش دەچنە ڕێواسان) بەمانای نەمزانیووە مردوو بچنە ڕێواسان.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 456 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!