دانەگاز لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، تاوەکو مانگی شەشی ئەمساڵ بڕی 39 ملیۆن دۆلاری وەک حەقدەست لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە. کۆمپانیاکە هۆکاری کەمبوونەوەی قەبارەی بەرهەمهێنان و داهاتەکانی بۆ بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و قەدەخەی هاتووچۆ گەڕاندووەتەوە.
دانەگاز ئاماژە بەوەش دەدات کە لە مانگی ئادارەوە پارەی تەواویان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان پێدراوە، کە لە مانگی 11ی 2019 تاوەکو شوباتی 2020 ڕاگیرابوون، ئەمەش وایکردووە کۆمپانیاکە کارەکانی بە ڕێکوپێکی لە هەرێمی کوردستان ڕاپەڕێنێت.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە داهاتی شەش مانگی کۆمپانیاکە 181 ملیۆن دۆلاربووە، ئەمەش دابەزینێکی ئێجگار زۆری بەخۆیەوە بینیوە بە بەراورد بە نیوەی یەکەمی 2019 کە لە شەش مانگی ئەوساڵدا 242 ملیۆن دۆلاربوو.
کۆمپانیای دانەگاز لە شەش مانگی یەکەمی 2020دا 18 ملیۆن دۆلار قازانجی کردووە، لەکاتێکدا لە شەش مانگی 2019دا قازانجەکانی 52 ملیۆن دۆلاربووە.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 1,788 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!