سابوونی لەژێر پێی دا
زۆر جار بیستراوە کە ووتراوە(سابونێکی لە بنی پێیدا تەوقی سەری بە عاردی دادا) هەرکەسێک ژێر پێیەکانی لوس بێت و بەپێ خاوسی بگەڕێت، ئەگەری کەوتنی یەکجار زۆرە، بەربوونەوەیەک کە پشتی ملی سەر بەر زەوی بکەوێت، ئەمە بووە بە ئیدیۆم و بەکاردەهێنرێت کاتێک یەکێک فێڵێک لە کەسێک دەکات و به و فێڵ و تەڵەکەوە قازانجێکی باشی لێ دەست دەکەوێت یان زیانێکی باش به و کەسە دەگات کە ساختەچێتیەکەی لەگەڵ کراوە، به و حاڵەتە دەوترێت: سابونی لەژێر پێی دا.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 310 keer bekeken