بەگەورەیی دەستی بۆ پڵاوبردووە.
وتراویشە(بەگەورەیی فێری پڵاو خواردن بووە) فێربوون پرۆسەیەکی دوور و درێژە، هەر لەمنداڵیەوە دەست پێ دەکات تا کامڵ و پیربوون، ئەگەر بەپیری هەوڵی فێربوون بدرێت درەنگە و کارلەکار ترازاوە و ئه و زووە به و درەنگەی ڕاناگات، زۆرجاران دەبینرێت کەسێک زۆر درەنگ دەوڵەمەند دەبێت لەگەڵ ئەتەکێتی دەوڵەمەندداری و خاوەن سەرمایە یەکناگرێتەوە، یان ئەوەی لە گوندەوە بچێتە شار، هەندێ کەسیش لە خۆی دەگۆڕێت بەوەرگرتنی پلەیەک یان کارێکی نوێ و تاد، هەندێ ڕەفتار و کاری نابەجێ دەکات، بۆیە بەتەوسەوە به و جۆرە کەسانە دەوترێت(بەگەورەیی دەستی بۆ پڵاوبردووە).[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 926 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!