دەڵێی شەریفی مەککەیە
شەریفی مەککە ناوی تەواوی(شەریف حسین عەلی هاشمی)، ئینگلیزەکان ناسناوی پاشای عەرەبیان لێ نا بوو، ساڵی1854 لە(ئەستەمبوڵ) لە دایک بووە، باوکی لە لایەن دەوڵەتی عوسمانیەوە دووخراوەتەوە بۆ(فەلەستین) بە هاوکاری ئینگلیزەکان شۆڕشی عەرەبی دژی عوسمانیەکان بەرپاکردووە، یەکەم کاری شەریفی مەککە هەڵوەشاندنەوەی سکەی شەمەندەفەری نێوان(مەککەو ئەستەمبۆڵ)بوو، بۆ ئەوەی سوپای عوسمانی دەستی نەگاتە مەککە، دوای ڕوخاندنی دەوڵەتی عوسمانی، بەریتانیا ئەو بەڵینەی کە پیێدا بوو لێی پاشگەز بووە کە پێ گووتبوو دەتکەم بە پاشای عەرەب، دواتر دووریخستەوە بۆ(قوبرس)، ساڵی1931 بە دوورخراوەی لە ئەردەن کۆچی دوایی کردوە لە(قودس) بە خاک سپێراوە، ئەوە ڕووە ڕاستیەکەیەتی، ڕووە ئیدیۆمیەکەی بەکەسێک دەوترێت کە هیچی تیابەستە نەبێت و بودەڵە پیاوی خۆ بەگەورەزان و موسڵمان وهیچ لەبارانەبوو بێت بەتەوسەوە پێی دەوترێت(دەڵێی شەریفی مەککە)یە. [1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 730 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!