لەجێی مستی پێ لەقەیە.
مشت، مست پەنجەکانی لەپی دەست، توند بۆ ناو مەچەک و لەپە دەست دەچەمێنرێنەوە، لەکاتی شەڕو داڕسانی دوو کەس لەگەڵ یەکتری ڕادەوەشێنرێت، کێشەکەی قورس دەبێت و ناوچەوان دەقۆپێنێ و هەڵدەتۆقێت، لەبەرامبەریشدا کەسی شەڕکەری دووەم، پەرچەکردارەکەی پێ لەقە وەشاندن و شەق ڕاوەشاندنە، ئەوە بووە بەئیدیۆم مەبەست لێی ئەوەیە ئەگەر دەست پێشخەری بکەیت بۆئەنجامدانی کارێکی نابەجێ بەرامبەر کەسێک ئەوا کەسی بەرامبەر وەک(کاروپەرچەکردار) کارێکی خراپترت پێ دەکات بۆیە کورد بەوجۆرە کارە دەڵێت(لەجێی مستی پێ لەقەیە).[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 136 keer bekeken