بێوەژەن کۆڵەگەی ماڵی زێڕ بێت خێری پێ دەشێت.
بێوەژن، واتە بێ هاوژین بۆ ژنان، هەڵسوڕاندنی کاروباری ژیان هەروا ئاسان نییە، بەڵکو ورەبەرزی و بوێری و چاونەترسی وجەسوری و تێکۆشانی زۆری گەرەکە، هەڵبەت ئەگەر خێزان(ژن و پیاو) بەرێوەی ببەن، خۆ ئەگەر باڵێکیان نەما، بەتایبەت(نێرەکە) پیاوەکە، ئەوا بۆ(مێیەکە-ژنەکە) کە پێی دەوترێت(بێوەژن) قورستر دەبێت، بەگوێرەی کۆمەلی کوردەواری، چونکە پێداویستی ماڵ و منداڵ یەکجار زۆرە و دابینکردنی هەوڵ و ماندوو بونێکی زۆری گەرەکە، بەتەنیا ناکرێت هەر پێویستی بەدەستگرۆییە بۆیە لەکوردەواری بە پێشینەیەکی ئایینیەوە دەوترێت(بێوەژن کۆڵەگەی ماڵی زێڕ بێت خێری پێ دەشێت).[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 959 keer bekeken