جۆی دیووە، کا ناخوات
دانەوێلەی جۆ بەیەکێک لە گرنگترین ئه و خۆراکانە دادەنرێت کە مەڕوماڵات و بزن و گوێدرێژ زۆر قاندڕینە و زۆری جوان دەیخۆن و لەدوورەوە بۆی غاردەدەن، کاش لەدوای کوتانی خەرمان و شەن و کەوکردنی ئەوەی دەمێنێتەوە ڕەوسە و کایەکەیە، کای جۆ و گەنم زۆر لە کوردستان باوە و ئالیکی سەرەکی ماڵاتە، بەڵام لەڕووی ناوەڕۆک و بەکەڵکی ناگاتە جۆ، هەتا جۆ هەبێت گوێدرێژیش کایەکە ناخوات، ئینجا ئەوە بووە بەئیدیۆم و بەکەسێک دەوترێت شتی باش شک ببات و لە شتی خراپ خۆی لابدات واتە هەتا خۆراکی خۆش و بەتام و باش هەبێت ئەوا شتی ناخۆش و بێ تام و بێ کەڵک ناخوات.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 212 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!