رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
بەدەستهێنانی شت و مەک بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی مرۆڤ ماندووبونی دەوێت و لەخۆڕات وەدەست ناکەوێت، ئه و کەسەی هەوڵ و کۆششی بۆ دەکات و ئارەقەی بۆ دەڕێژێت هەر ئەویش نرخەکەی دەزانێت، وەکو وتراوە نرخی زێڕ لای زێڕینگرە ئه و ئیدیۆمەی سەرەوەش مەبەست لێی نرخ دانانە بۆ شتەکان، ئه و کەسانەی کە شتێک بەدەست دێنن یان بەکاری دەهێنن زیاتر بایەخ و بەها و نرخەکەی دەزانن وەک لە خەڵکانیتر بەنمونە پیاو کەیبانوو نییە و نازانێت نرخ و بەها و گرنگی(ڕۆن) چەندە؟ بۆیە هەرزان فرۆشی دەکات، ژنیش زەوی ناکێلێت و دروێنە و خەرمان کوتان و شەن و که و ناکات بۆیە کڕێنی(گەنم) لە ژن هەرزانتر دەکەوێت وەک لە پیاو بۆیە کورد بۆ گرنگی نرخی هەر شتێک بەتەوسەوە وتویەتی(رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن) واتە ئه و دووانە لەبەر ئەوەی بەکاری ناهێنن یان بەرهەمی ناهێنن نرخەکانیان نازانن بۆیە وتراویشە(نرخی زێڕ لای زێڕینگرە).[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 1,300 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!