مزگەوتی شێخی.. چۆلی مزگەوتێکە لە ساڵی 1883 لەلایەن (شێخ محەممەدی چۆلی) و خەلیفە و موریدەکانی لە قووڕ و کەرپوچ دروستکراوە، دواتر لە ساڵی 1974 بە شێوەیەکی باشتر و جوانتر نوژەن کرایەوە تا سیمایەکی شارستانی جوان و قەشەنگی پێوە دیار بێت.
بەپێی سەرچاوەکانی مێژوو ئەو زەوییەی کە مزگەوتی شێخی چۆلی لەسەر بینا کراوە موڵکی (حاجی ڕەشید ئاغا) بووە کە یەکێک بووە لە موریدەکانی شێخی چۆلی و کاتی خۆی پێشکەشی کردووە کە ئەو شوێنە مزگەوتی لەسەر بینا بکرێت.
ماوەی زیاتر لە 139 سالە دروست کراوە و ماوەی120 ساڵیشە لەو مزگەوتە میوان و کەمدەرامەت و ئەو کەسانەی نوێژ لە مزگەوتەکە دەکەن، خواردنیان بۆ ئامادە دەکرێت.
ڕۆژانە لەم مزگەوتەدا خواردن بۆ نزیکەی 500 کەس ئامادە دەکرێت بەبێ جیاوازی ئاینی و نەتەوەیی، تێچوی خواردنەکەش لەلایەن کەسانی خێرخوازەوە دابین دەکرێت.
لە مزگەوتی شێخی چۆلی 7 ژن و 5 پیاو ڕۆژانە سەرقالی ئامادەکردنی خواردنن بۆ ئەو کەسانەی ڕوو لەو مزگەوتە دەکەن و ڕۆژانە 7 سەر ئاژەل و زیاتر لە120 کیلۆ برنج بۆ یەک ژەمی خواردن بەکاردەهێندرێت.
بە درێژایی مێژووی ئەو مزگەوتە ژمارەیەک زانای پایە بەرز لە مزگەوتی شێخی چۆلی وەک پێش نوێژ و وتارخوێن کاریانکردووە لەوانە:-
1 مەلا محەممەد ئەمین شێخ محەممەد.
2 مەلا عەبدوڵڵا مەلا محەممەد ئەمین.
3 مەلا یونس ئیسماعیل.
4 مەلا حاجی ئەلیاس ئەفەندی ئیسماعیل.
5 مەلا یاسین مستەفا.
6 مەلا تەها یونس.
7 مەلا جەمال تەها
8 مەلا سەید محەممەد سەید ئیسماعیل.
9 مەلا عەلی مەلا عەبدوڵڵا.
10 مەلا فایز مەلا عەبدوڵڵا.
11 مەلا عیمادەدین فایز عەبدوڵڵا - پێش نوێژ و وتارخوێنی ئێستایە..
ئەرشیف (هەولێری جاران)[1]
وێنەکان ساڵی 1975 پاش نۆژەنکردنەوەی لە واڵی د. محمد عوزێری وەرگیراوە
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 1,330 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!