پەز هی پەزەوانی، ڕەز هی ڕەزەوانی
وتراویشە (نان بۆ نانەوا، گۆشت بۆ قەساب) واتە هەر کارە و بۆ وەستا و شارەزا و کەسی لێزان و کارامەی خۆی، مەڕوماڵاتداری بۆ خاوەنەکەی لەبارترە وەک ئەوەی دەستی دووەم شوانکارەیەک بگیرێت بۆ بەخێوکردنی مەڕوماڵاتەکە، لە کۆنیشدا لە کوردەواریدا هەر واهاتووە کەم خاوەن مەڕوماڵات هەبووە گلەیی لە شوانکارەی خۆی نەبێت، بۆیە ئەوە بووە بە ئیدیۆم و دەوترێت (پەزهی پەزەوانێ، ڕەز هی ڕەزەوانێ).[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 526 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!