شەربەتی مام سلێمان
نوسينی : شێرزاد شێخانی
نازونيعمەتی ئێستا ئەوەندە زۆرن بە حيساب نايەن. جيلی ئێستا حەمو شتەکيان هەيە، بەعەکسی جيلی مە کە دونيا ئەوەندە پێشنەکەتبو، خەرکەکەشی سادە بوون بە نيعمەتی خوای گەورە ڕازی بون وقەناعەتيان هەبو. جا وەرە ئەتو حيسابی بابو باپيرانمان بکە کە لەخۆمان زياتر مەحرووم بون لەخۆشييەکانی ژيان. لەزەمانی ئەواندا نە کارەبا هەبو، نە ئاوەکی پاک، نە خانيەکی ڕێکوپێک، نە وەزيفه و معاشەکی باش.
يەکەمجار کە ئينگليز کارەبايان هينايە عيراق، خەرکەکە دەيانگۆت ئه و ئينگليزە کافرانە ئەجندۆکەيان هەيە، بەيەک دەقە دەتانن شەومان لێبکەنە ڕۆژ !.
کاتەکی يەکەم ترۆمبێليش هاتە عيراق، خەرکەکە دەچون تەماشای بنيان دەکرد، دەيانگۆت بابزانين هێسترەکان لەکێندەرێنه کە ئه و ترۆمبيلە ڕايدەکێشن ، کە لايتی سەيارەکەشيان ديت، گۆتيان ئەوە شەيتانە و دوو چاوی زەردی هەيە !.
حەتا سارانی حەفتاکانيش موبەريدە لەماران نەبو، هيتەری کارەبا کەس نەيدەزانی چييە، هەبو نەبو پانکەيەکی سەقفی يان سەرمێز لۆ فێنک کردنەوە، سۆبەيەکی عەلائەدين يان مەنقەرەی ڕەژوو لۆ گەرم کردنەوەی مارەکان.
ئه و کاتی لەساری حەفتاکان مام ئەلياسی عەنکاوە مەتعەمەکی گەسی لە بەرامبەر ئۆرۆزدی کردەوە، کەس بێزی نەدەهات گەس بخوات، دوايی کە بۆنە خۆشەکەی لەمێشکی خەرکيدا، ئەوجا مەتعەمەکەی پێڕا نەدەگەيشت و سبەينان مۆزەفەکان سڕڕەيان دەگرت لەپێش دوکانی وچار چار وپێنج پێنج لەفەی گەسيان دەبردەوە دائيرەکانيان و وايلێهات مام ئەلياس سەعات نۆی بەيانی هەمو گەسەکەی دەفرۆشت ودوکانی قەپات دەکرد.
له و سەردەمە شەربەتی مێوژی حاجی سديق ڕەواندزی زۆر بەناوبانگ بوو، ئەويش بەرنەدەکەت، بەران کاتەکی مام سلێمان دوکانەکی شەربەتی لەتەنيشت دوکانی مام يوسفی عارەقفرۆش لەتەنيشت نادی مۆزەفين کردەوه و، لۆ يەکەمجار شەربەتی هەناری هينايە هەولێر، ئەويش بەبەر نەدەکەت، چونکە يەکەمجار بوو خەرکی شەربەتی هەنار بخۆن، ئێستاش نازانم مام سلێمان لەکێ ئه و خەڵاتانەی دەهيناو دەنکە هەناری دەکردە شەربەتی سافی بێ ڕەنگ و بۆن. هەر ئه و مام سلێمانەش بوو، لۆ يەکەمجار کاستەريشی هينايە هەولێر کە پێش ئه و ئەويش نەبو، ئيدی دوکانەکەی دائيم قەرەبارغ بو. هێدی هێدی دوکانی تريش پەيدا بوون.
هەر له و سارانەدا بو يەکەم موختەبەری ڕەسمی ملەوەن لەهەولێر کرايەوە، ئەويش موختەبەر شيمال بو، پێشتر هەر ڕەسمەکی ملەوەنمان بگرتبايە دەبايە بينێرنە بەغداو پاش دوو مانگ ئەوجا وەرماندەگرتەوە. هەر له ناوەڕاستی ساری حەفتاکانيش بو کە ئۆرۆزدی باگ لە هەولێر کرايەوەو، لۆ يەکەمجار خەرک جلکی حازری دەکڕی، وەکی قاتو بێجامە، کە پێشتر بەڕادان دەدران. هەر له و سارانەدا بو يەکەم تەلەفزيۆنی ملەوەن کەوتە شار، ئەويش زۆر گران بوو زۆربەی خەرکی پێيان نەدەکڕا، بەس سەرۆکی ئه و وەختە ئەحمەد حەسەن بەکر فەرمانيدا بە دابەشکردنی تەلەفزيۆنی ملەوەن بەسەر چايخانه و گازينۆکان وەکی هەديەی ڕەئيس جەمهوری، ئيدی خەرکەکە دەڕژانە چايخانەی سەيد سەليم و گازينۆ ی عەبو و چايخانەکانی تر لۆ ديتنی تۆپانی وفليم وگۆرانی بە ملەوەنی.
ئێستا دونيا زۆر گۆڕايە و هەمو شتەک مەيسەره و منداری ناو لانکێ ئايپادەکی بەدەستەوەيە مەشغولی ياريکردنە. نەوەيەکەم تەمەنی پێنج ساڵە، سێ چار برادەری کچی هەيە گەمەی پۆپچی لەگەر يەک دەکەن، زۆرجار لەبەر خاتری ئه و کيژۆرانه نانيشی لۆ دادەنێين نايخواو هاوارمان بەسەردا دەکاو دەرێ لێمگەڕێن مەشغووڵم. حەی حەی له و مندارانەی ئاخر زەمان.. باقی وەلسەلام..
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 59 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!