بەیتەکانی بەسەرهاتی فەقێ ئەحمەدی دارەشمانە
بەپێی قسەی نووسەری کتێبی (فەقێ ئەحمەدی دارەشمانە): محەمەد فیدا، ئەم بەیتانە هی شایەرەکانی سەردەمی ڕووداوەکانە واتە سەدەی 16ز
لە باسی کوشتنی کاکەمیر و کاکەشێخ باوک و مامی فەقێدا هاتووە:
ئای لەبەر هەیدەر شەیتانی
میر بە فێڵێ وی نەزانی
بانگی کردنە دیوەخانی
لەبۆی دانان چێشت و نانی
هەیدەری نمەک بە حەرام
پیاوماقووڵی زرت و زەلام
کوڕە کوڕەی هێنانە دەر
هەموو دەستیان لە سەر خەنجەر
میری گەورەیان دانەبەر
لە دەست و لاق و سینگ و سەر
خۆشی بوو بە شین و چەمەر
ئافەرین حەمەی ئاجەرێ
خۆی هاویشتە پاش چەپەرێ
دەست لە سەر مشتووی خەنجەرێ
ئازا کەوتە دەستەو کەڕێ
سێ چوارێکی دانە بەرێ
هەی ڕۆ لەو زوڵمەتەی کرا
بەجووت کوژران هەردوو برا
ماڵیشیان بە تاڵان برا
خێزانیش هەموو سەربڕا
دەک ڕووت ڕەش بێ هەیدەر شەیتان
کوێراییت دایە لە چاوان
ئەو دوو میرەت بۆچی فەوتان
بێگوناح بوون ماڵ و خێزان
هەی ڕۆ بۆ میری گەورە ڕۆ
قوڕی کوێ بکەینە سەر خۆ
…..
لە باسی هاتنی قولەڕەشی پاڵەوان بۆ ئەستەمبوولێ و ڕزگاربوونی فەقێدا هاتووە:
پەنامان هەر پەنای خوایە
بێ خوا هەموو کا و بایە
خوا لە هەمووان بەئاگایە
کەس فەقێ ئەحمەدی بیرنایە
هێزی خودا لێی وریایە
خودا درگای لێ کردەوە
لە ئەحمەدی خۆش کردەوە
ڕاسا و گرێوی بردەوە
تورک و عارەب بە کوردەوە
لە گەورە تاکو وردەوە
ئافەرینیان دەکرد هەموو
نە سێ چوار نە یەک نە دوو
ئۆخەی کوردە سەرکەوت زوو
…..
لە باسی برینداربوونی میر ئەحمەد بە دەستی قەیغانی پاڵەواندا هاتووە:
ئای لەبەر قەیغانی ئازا
پاڵەوانێکی بێڕەزا
لەو دەر و دەشتە شارەزا
پەیمانی دا بە ئامۆزا
مێردی نەکا بە هیچ کەسێ
نە لەلای هیچ کەس وەحەسێ
ڕاسا لە ڕووی میری کوردان
شێرە کچی چیا و هەردان
گوتی دەرچووم لەژێر قەردان
کورد بردیانم بە یەخسیری
پەیمانم ماوە لە بیری
بەخێویان کردم بە ژیری
شیرم دا لە سەری میری
خۆشیمان بوو بە زویری
ئەو کچە شەڕکەر و سوارە
کە میری کرد بریندارە
بەجێینەهێشت بە بێچارە
بردی بۆ گوندێک لەو شارە
بۆی بەجێهێشت زێڕ و پارە
سەرچاوە:
فەقێ ئەحمەدی دارەشمانە
نووسینی: محەمەد فیدا
[1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 1,979 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!