کە تاریکی هەڵیکرد
بۆ ڕووناککردنەوەی ژیانم،
نەبۆ چرا دەگەڕێم، نەبۆ مانگ،
برینەکەی ناو دڵی خۆم دادەگیرسێنم
کە تەنیایی لە دەرگاکەی دام
بۆ ئاوەدانکردنەوەی ژیانم،
نە بۆ دۆستێک دەگەڕێم، نە بۆ ئاشنایەک،
گوێ لە ئاوازەکەی ناو دڵی خۆم دەگرم.
نەبەز گۆران
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 756 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!