دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی
وێڕای هاوخەمیی و سەرەخۆشی کردن لە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو دارا ڕەئوف کە بەداخەوە لە شاری بەغدا بە شێوەیەکی دڕندانە خۆی و هاوسەری و کچێکی شەهیدکران، ئەم تاوانە بە تووندترین شێوە ئیدانە دەکەم، لە هەمانکاتدا دەستخۆشی لە دەزگا ئەمنییەکانی شاری هەولێر دەکەم کە توانییان بە زووترین کات، تاوانباری سەرەکی دەستگیر بکەن. دەستی ماندووی یەک بە یەکیان دەگوشم و پێیان دەڵێم ئیوە جێی شانازی ئێمەن.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/9/16[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 1,350 keer bekeken