خاک
خاک توێژاڵێکی تەنکە لەتێکەڵەیەکی ورد لە کەرستەی کانزایی و ئۆرگانی و ئاو هەوا پێکهاتووە و ناوەندێکە ڕووەک لەسەری دەروێت و گەشەدەکات، کۆمەڵێک فاکتەری سروشتی و مرۆیی کار لەخاک دەکەن و دروستی دەکەن. ئەم فاکتەرانە، یان خاک بەرەو پەرەسەندن و باش بوون یان بەرەو داهەژان و کەم پیتی و لەناوچوون دەبەن.
#ئەستوری خاک لەشوێنێکەوە بۆ شوێنیکی تر دەگۆرێت کە ڕەنگە ئەستوریەکەی لەنێوان چەند سانتیمەترێک لە هەندی شوێن، یان ئەستوری لە هەندێ شوێنی تر تاچەند مەترێک بێت، دروست بوونی خاک نەک پێویستی بە چەند ساڵە بۆ دروست بوون، بەڵکو چەند سەدە هەیە تا دروست دەبێت، بۆ نمونە دروست بوونی(2.5 سم) لە خاک پێویستی بە (300 تا 900) ساڵ هەیە.
#خاک یەکێکە لەو سەرچاوە سروشتیانەی کە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بەچالاکیەکانی مرۆڤەوە هەیە و چالاکی ئابووری و ژینگەیەکانی لەسەر ئەنجام دەدات، بۆیە بوونی خاکی چاک و جۆراو جۆر لەجەستەی دەوڵەتدا مایەی هێز و توانایە بۆ دەوڵەت، چونکە خاک ناوەندێکە بۆ پێدانی خۆراک و ئاو وهەوا بە ڕووەک هەندێک خاک گونجاوترە لە هەندێکی تریان بۆ ڕووەک لەهەمان کاتدا خاک شان بەشانی ئاو و هەوا کاردەکاتەە سەر ڕووەکی سروشتی.
.نووسینی:عەلی کەریم ئیسماعیل
سەرچاوە:پەرتووکی بنچینە و بنەماکانی زانستی جوگرافیای سیاسی.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 352 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!